راگه‌یاندنی‌ ده‌بیرخانه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌_ره‌وتی‌ چاكسازی‌ و گه‌شه‌
agadari - 23 Nov 2007

 

 

 
سه‌باره‌ت به‌ پڕوپاگانده‌ و بوختان هه‌ڵبه‌ستنی‌ فراكسیۆنی‌ پاوانخوازانی‌ پێشوی‌ ناو كۆمه‌ڵه‌
 
خه‌ڵكی‌ تێكۆشه‌ر و ئازادیخوازی‌ كوردستان!
     ماوه‌یه‌كه‌ سایته‌كانی‌ ئینترنێتی‌ سه‌ر به‌ فراكسیۆنی‌ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ پڕوپاگانده‌یه‌كی‌ نزم و دوور له‌ هه‌ر پره‌نسیپێكی‌ ئه‌خلاقی‌ و سیاسی‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ گۆیا كه‌سانێك له‌ هاوڕێیانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌  ئێمه‌ پوڵیان له‌ ئیتیلاعاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ وه‌رگرتووه‌. . ئه‌و چه‌شنه‌ بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنانه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ماڵپه‌ڕی‌ بروسكه‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ‌، بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. ئێمه‌ تا ئێستا نه‌مانویستوه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌م چه‌شنه‌ درۆیانه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ره‌وتێكی‌ ناسیاسی‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، بده‌ینه‌وه‌. له‌وه‌ به‌ولاوه‌ش هه‌ر به‌ پێویستی‌ نازانین جوابه‌جه‌نگێی‌ ئه‌م چه‌شنه‌ قسانه‌ بكه‌ین.
ئه‌بووبه‌کری موده‌ڕڕه‌سی چاوه‌ڕوانی چی ده‌کا؟
agadari - 23 Nov 2007
محه‌ممه‌دی موهته‌دی
له‌نووسراوه‌یه‌کی کورتدا، به‌ ناوی ”گشتمان چاوه‌ڕوانین“ ئه‌بووبه‌کری موده‌ڕڕه‌سی که‌ وادیاره‌ به‌دوای لێکترازانی حیزبه‌نیوه‌چڵه‌که‌یدا، بووه‌ته‌ که‌سی دووهه‌می ”حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران“ و خه‌ریکن داره-داره‌ی کوردایه‌تیی پێده‌که‌ن، بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فیی بۆ سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانیی حیزبه‌که‌ی، له‌مه‌ڕ هێرشی نیزامیی ئامریکا بۆ سه‌ر ئێران به‌دی کردووه‌ و ده‌ ‌ڵێ:
راگەیاندنى کۆمەڵەى زەحمەتکێشان_رەوتى چاکسازى و گەشە سەبارەت بە هێرشى تورکیە بۆ سەر کوردستانى باشور
agadari - 23 Nov 2007

 


                                  19.10. 2007 

     ماوەیەکە دەوڵەتى تورکییە دەستى کردوە بە هاتوهاوار و هەڵسورانێکى سیاسى تا رێگا خۆش بکات بۆ هیرََشکردنە سەر کوردستان. دەوڵەتى ئەردۆغان پێشنیارى لەشکرکێشى بۆ سەر هەرێمى کوردستانى باشورى بردە پارلمانى ئەو وڵاتە و ئیجازەى پارلمانیشى بۆ وەرگرت.

وه‌ڵامێك به‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی‌
agadari - 23 Nov 2007

 

 

خه‌ڵكی‌ تێكۆشه‌ری‌ كوردستان!

  هاورێیان و دڵسۆزانی‌ كۆمه‌ڵه‌!

     رۆژی‌ 3 ئوكتۆبری‌ 2007 زایینی‌، كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌ر به‌ عه‌بدوڵڵای‌ موهته‌دی‌، دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر بێده‌نگی‌ و خۆماتكردن و حه‌ولدان بۆ داپۆشین و بێ‌ ناوه‌رۆككردنی‌ كێشه‌كانی‌ ناو كۆمه‌ڵه‌، سه‌ره‌نجام مه‌جبور بوون له‌ راگه‌یاندنێكدا را و نه‌زه‌ری‌ خۆیان سه‌باره‌ت به‌ جیایی‌ له‌ ریزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌ربڕن.

Copyright © 2007 kmsk.se | Design by Chia