بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی ده رۆژ له‌و دوو هه‌فته‌یه ده‌گوزه‌رێ، پێكه‌وه هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌كردووه، لایه‌نی سێهه‌م به‌هۆی سه‌رقاڵی كاروباری خۆیانه‌وه نه‌یانتوانیوه ئاماده بن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێمه دانیشتنێك بكه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سه‌و رێگاچاره‌ی خۆی بڵێت. به‌پێی ته‌وافوقێك كه كردومانه هه‌ردوولا پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو په‌سه‌ندكراوو بڕیاره‌كانمدا بكه‌ین، هه‌ردوولاش ئه‌گه‌ر روحی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ پێكه‌وه كاركردن درێغی نه‌كه‌ن.
ئاوێنه: بۆ هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان ماوه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌ڵێ، ده‌رفه‌تی دانیشتنێك ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ده رۆژه‌ی رابردوودا له‌و هاوڕێیانه بینیومه پێشێلكردنی هه‌موو ئه‌و ته‌وافوقاته بووه كه وه‌ك دایلۆگی چاره‌سه‌ری دامان نابوو.
ئاوێنه: ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، هه‌نگاوی داهاتووی ئێوه چی ده‌بێت؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، به‌كرده‌وه رێگای جیابوونه‌وه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م كۆمه‌ڵه، ئه‌وان به‌به‌ستنی "كۆنگره"ی 12 له راستیدا بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان دا و تا ئێستاش به‌و رۆحه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه.
ئاوێنه: ئه‌گه‌ر روونتر بدوێین ئێوه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن جیابوونه‌وه‌ی خۆتان رابگه‌یه‌نن؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ئه‌وه ئه‌گه‌رێكه، ئه‌گه‌رێكی زۆره.
ئاوێنه: به‌ڵام ئه‌مه جارێكی‌تر "كۆمه‌ڵه" لاوازتر ناكات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌دڵنیایی جیابوونه‌وه زیانه بۆ كۆمه‌ڵه، به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا هه‌شتای كۆمه‌ڵه‌ش به‌رگریم لێبكات، به‌ڵام كۆمه‌ڵه جیابوونه‌وه‌ی تێبكه‌وێت هێشتا پێموایه له‌م ده‌وره‌یه‌دا شكستم خواردووه. به‌داخه‌وه‌م وایلێهاتوه یان وایان لێكردوه كه ناتوانین پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ین‌و متمانه‌مان به‌یه‌ك نه‌ماوه. ئه‌وكات له‌حیزبی كۆمۆنیستیش خۆ ئێمه نه‌مانده‌ویست جیابینه‌وه، ئه‌وكاتیش پێشنیارمان كرد شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك وه‌ك دوو لایه‌ن دیالۆگ‌و كار بكه‌ین با بزانین به‌كوێ ده‌گه‌ین، ره‌هبه‌ری ئه‌وكاتی حیزبی كۆمۆنیست قبوڵی نه‌كرد. ئێستاش كه‌سێك كه ده‌چێت كۆنگره‌ی یه‌كلایه‌نه ده‌به‌ستێ، ده‌بێت له‌و بپرسرێت: بۆ جیاده‌بینه‌وه؟ بۆ كۆمه‌ڵه‌ت بردوه به‌ره‌و جیابوونه‌وه؟ بۆ گه‌یاندووه‌ته ئه‌و قۆناغه؟ زیاتر له‌دوو ساڵه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وه روونه‌دات. به‌ڵام پێكه‌وه ژیانێك كه شتی ناخۆشی لێبكه‌وێته‌وه‌و ده‌نگی ئێمه هه‌موو رۆژێك بچێته ده‌رێ‌و ئه‌و هاوڕێیانه هه‌ر سوور بن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكراو و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌یه‌كی ناشه‌رعی، كه‌ڵكی نامێنێ و بێجگه له جیایی هیچ رێگایه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدا نامێنێت.
ئاوێنه: ئایا ئه‌مه باشترین رێگاچاره‌یه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: نه‌خێر، ئه‌گه‌ر پێمانوابوایه باشترین رێگاچاره‌یه ئێمه دوو ساڵ له‌مه‌وپێش كه له ئیٍَستاش به‌هێزتر بووین ئه‌و كاره‌مان ده‌كرد. ئێمه زیاتر له ساڵ‌و نیوێكه له به‌رانبه‌ر زۆر پێشێلكاریدا ددانمان به‌سه‌ر جه‌رگی خۆماندا گرتووه‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆمان داوه كه كێشه‌كان گه‌وره نه‌كه‌ینه‌وه تا جیابوونه‌وه نه‌بێت. ئێمه هه‌موو رێگه‌یه‌كمان گرته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت قبوڵی هه‌ندێك ناهه‌قی‌و زوڵممان كرد له‌و ره‌فیقانه‌ی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته جیابوونه‌وه، تا جێیه‌ك له‌پلینۆمی دووی دوای كۆنگره‌ی یانزه، ته‌ماشامان كرد ئه‌و هاوڕێیانه بڕیاریانداوه به‌زۆرینه‌یه‌ك كه له‌كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌یانه هه‌موو كاری كۆمه‌ڵه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بایه‌خێك بۆ دیموكراسی‌و دیالۆگ‌و قسه‌و سیاسه‌ت دانانێن. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وكات كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیمان راگه‌یاند، كه گروهبه‌ندییه‌كی سیاسی ته‌شكیلاتی له‌به‌رامبه‌ریاندا هه‌بێت‌و روو به‌خه‌ڵكی كوردستان قسه بكات. چه‌كی ئه‌وان زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی بوو، چه‌كی ئێمه ئه‌وه بوو قسه‌كانمان به‌خه‌ڵك رابگه‌یه‌نین‌و خه‌ڵك‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ئاگادار راگرین‌و پشت به رای گشتی ئه‌ندامان‌و خه‌ڵك ببه‌ستین.
ئاوێنه: باشه بۆ وا زوو ئه‌م كێشانه له‌نێو ئێوه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا، ئایا هه‌ست ناكه‌ن پڕۆژه‌ی ساغبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه ئامانجی هه‌ستانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بوو دوای حه‌وت ساڵ شكستی هێنا؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: من قبوڵم نییه ئه‌و پرۆژه شكستی هێنا بێ، به‌ڵام توشی نوشستی‌و گرفتی جدی بووه. به‌بڕوای من هۆكه‌شی ئه‌وه بوو كه له‌ده‌وره‌ی ساغبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌رچه‌ند خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر رووی تێكردین، به‌ڵام داربه‌ستی حیزبی ئێمه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و روتێكردن‌و بزوتنه‌وه گه‌وره‌یه نه‌بوو، ئێمه چوارچێوه‌و داربه‌ستی حیزبی خۆمان نه‌گۆڕی بۆ له ئامێز گرتنی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه، هه‌ر ئه‌و شكڵه له‌كارو سوننه‌تی رێكخستن ماوه كه له‌حیزبی كۆمۆنیستدا هه‌بوو. بۆیه پێویستی چاكسازیی‌و گه‌شه‌ی داربه‌ستی حیزبی، كردنی كۆمه‌ڵه به‌حیزبی ده‌زگاو دامه‌زراوه، مه‌سه‌له‌یه‌كی جدی بوو. به داخه‌وه پێداگری هاورێیانی به‌رانبه‌رمان له‌مه‌ڕ مانه‌وه‌ی وه‌زعی پێش‌و و ئێستا، گرفتی بۆ دروست كردین. ئێمه دوای 3ـ4 ساڵ ئه‌و كه‌موكوڕیانه له كارماندا ره‌نگی دایه‌وه‌و به‌قه‌ولی فارسه‌كان "ئه‌سپه‌كان له‌سه‌ره‌و ژووریی گاز له‌یه‌كتر ده‌گرن"، ئه‌وه واقیعێكه وه‌ختێك كاره‌كان تووشی گرفت ده‌بن خه‌ڵك هه‌ڵه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتر. به‌ڵام جیا له‌وه، واقعێك هه‌یه: به هه‌موومانه‌وه نه‌مانتوانی به‌گوێره‌ی پێویست (من خۆشم له‌وه ده‌رناكه‌م) وه‌ڵامی ئه‌و پێداویستی‌و داخوازی‌و ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بده‌ینه‌وه كه له‌ده‌وری پرۆژه‌ی ساغبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كۆبۆوه.
ئاوێنه: ئه‌م ره‌وته‌ی ئێوه ده‌توانێت ئه‌وه بكات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: من ئه‌م ره‌وته به هێز ده‌بینم له‌كۆمه‌ڵه‌دا، له‌كۆمه‌ڵگای كوردستاندا به هێزی ده‌بینم، ئه‌و داخوازی گۆڕانه له‌كوردستان به‌هێز ده‌بینم، هه‌ر ئه‌وه نییه ئێمه چه‌ند سه‌د كه‌سێكین له‌و ئوردوگایانه، ئه‌گه‌ر چاو له‌كۆمه‌ڵگای كوردی بكه‌یت، به‌ڵێ ده‌توانێت. به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌خاڵێكی دیكه‌ش بكه‌م له‌په‌یوه‌ند به‌كێشه‌كانماندا، گرفتی ئێمه هه‌مدیس له‌وه‌وه‌ش هات كه سه‌نترالیزمێكی ره‌ها‌و شێوه‌یه‌كی حیزبی ده‌وره‌ی لینینی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا زاڵ بوو. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه بۆ ئه‌نجامی ئه‌و كارانه نه‌كراون به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه ده‌بێ كه جۆرێكی نوێ و تازه‌تر له سونه‌تی حیزبایه‌تی بێنینه ئاراوه. دڵگه‌وره‌یی و سینگ فراوانیه‌ك په‌ره پێبده‌ین كه پێویستی حیزبی گه‌وره و جه‌ماوه‌رییه، با هه‌موان ده‌وری خۆیان له بڕیاره‌كاندا ببیننه‌وه و سه‌ربه‌ستی و گه‌شه‌دان به دێمۆكراسی له موناسه‌باتی حیزبی‌دا ببێته هه‌ست و وه‌زیفه‌ی هه‌موان.
حیزبی كۆمۆنیست: سه‌ره‌تای لێژبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه
ئاوێنه: مه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندییه‌وه هه‌روا نه‌بووه و سه‌نترالیزمی به هێزی نه‌بووه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: كۆمه‌ڵه تا ئه‌و كاته‌ی نه‌چووبووه ناو حیزبی كۆمۆنیسته‌وه رو به خه‌ڵك زۆر كراوه‌تر بوو، ئێمه كۆمه‌ڵه به‌چوونمان بۆ نێو حیزبی كۆمۆنیست تووشی گرفتێك هاتین كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت دوای دابڕانیشمان له‌حیزبی كۆمۆنیست زۆر كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵه‌و كادێره‌كانی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر شوێنی ژیانیشیان، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌و هاوڕێیه‌تیان، ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگ‌و روانینی بۆ حیزبایه‌تی گۆڕین. كۆمه‌ڵه‌ی پێش حیزبی كومۆنیست له‌گه‌ڵ خه‌ڵك‌و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر تێكڵاو بوو. ئه‌وكات سه‌ڕه‌رای كه‌موكوڕی تایبه‌تی ئه‌و ده‌ورانه، به‌ڵام كۆمه‌ڵه واقیعبین بوو، دڵی كادر‌و ره‌هبه‌رانی زۆرتر‌و نزیكتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵچون‌و داچونی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێیده‌دا. حیزبی كۆمونیست ئێمه‌ی زۆرتر به‌ره‌و پێكهێنانی حیزبێكی ئیدیۆلۆژیكی دۆگم راكێشا‌و ئه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌و شێوازی كاری ته‌ئسیری نه‌باشی دانا.
ئاوێنه: واته به‌بڕوای تۆ خاڵی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی‌و ده‌ستپێكی وێرانبوونی كۆمه‌ڵه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌ڵێ له‌چوونه نێو حیزبی كۆمۆنیسته‌وه، هه‌موو گرفته‌كانی كۆمه‌ڵه له‌قۆناغه‌كانی دواتریشدا مۆركی ئه‌و قۆناغه‌ی پێوه‌یه. ئه‌م رووداوه هه‌ر چوونه نێو حیزبی كۆمۆنیست نه‌بوو، به‌ڵكو جۆرێك له‌فه‌رهه‌نگیشی هێنا، مه‌سه‌له‌ن وایلێهات گاڵته‌یان به‌ئه‌خلاقیاتی شۆڕشگێڕانه‌و هه‌ندێك كرداری پێوه‌ندیدار به‌خه‌ڵكه‌وه ده‌كرد، سه‌نترالیزمێكی بێ سنوور‌و به‌هێزی دروستكرد، بوو به‌حیزبی كاریزما‌و تاكه كه‌س. له‌ڕووی فكری‌و سیاسیشه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی گۆڕی، ئه‌و گۆڕانه فكریه سروشتییه ئاساییه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری خه‌ریك بوو له كۆمه‌ڵه‌دا ده‌هاته ئاراوه، ئه‌وه‌ی كه چه‌پێكی كوردی كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیك‌و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌بوو، ئه‌وه‌شی گۆڕی. چووینه نێو ئاسمانی خه‌یاڵه‌وه، ئێمه له1983دا كه حیزبی كۆمۆنیستمان دروستكرد، ده‌مانگوت هه‌ر به‌زوویش ئینته‌رناسیۆنال دروستده‌كه‌ین. كه‌چی كه له1986دا، من‌و كاك جه‌وادی مشكیی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی كومۆنیست، چووینه پاریس ئه‌م گروپه‌ی كه به‌نیاز بووین ئینته‌رناسیۆنالی جیهانی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین، تاقه ماڵێكی نه‌بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار كه‌سی تیا بكه‌ین. ئه‌وانه كه ده‌كه‌وێته‌وه بیرم، حه‌قمه بڵێم له‌سه‌ر خه‌یاڵ ده‌فڕین.
ئاوێنه: باشه بۆ چوونه نێو حیزبێكه‌وه كه وه‌ك تۆ ده‌ڵێیت ئه‌وه‌نده زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندن؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: چه‌ندین هۆكار هه‌بوون، سه‌ره‌كیتریان: یه‌كه‌م مه‌رگی كاك فوئادی مسته‌فای سوڵتانی، هێرشێكی كتوپڕی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، ئێمه‌و حیزبی دیموكرات له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا بووین‌و حیزبی دیموكرات ئه‌وكاته زۆر نادیموكرات له‌گه‌ڵمان ده‌جوڵاوه. له هه‌مان كاتدا ئه‌وكاته چه‌پی ئێران زۆر یارمه‌تی به‌كۆمه‌ڵه ده‌كرد "دڵسۆزانه‌ش وا بوو، من بۆ خۆم یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه رابتی چه‌پی ئێران بووم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه" به‌چه‌ك‌و به‌پول‌و ئیمكانات‌و به‌بڵاوكردنه‌وه یارمه‌تییان ده‌داین، چونكه كوردستان ئه‌وكاته به‌ڕاستی سه‌نگه‌ری مقاوه‌مه‌ت بوو، له‌م نێوه‌شدا كۆمه‌ڵه باڵی رادیكاڵ‌و چه‌پ‌و دیموكراسیخوازی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان بوو. له‌و خه‌فه‌قانه‌شدا كه خۆی سه‌پاند، حكومه‌تی ئیسلامی‌و داموده‌زگای خومه‌ینی به‌سه‌ر هه‌موو ئێران‌دا زاڵ بوو، سروشتی بوو كه هه‌موو ئازادیخوازێكی ئێران پشتیوانیمان لێبكات، به‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئێمه چه‌پی ئێران پشت‌و په‌نامانن‌و ناتوانین به‌بێ ئه‌وان هه‌نگاو هه‌ڵبگرین، راسته ئێمه ده‌بوو په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان پته‌و بكه‌ین، دروست ئه‌و سه‌رده‌مه، رۆژگارێكه كه ئێمه ره‌خنه‌مان له‌بۆچوونی خۆشمان ده‌گرت، پۆپۆلیزمێكی تایبه‌تی له‌نێو كۆمه‌ڵه‌دا زاڵ بوو. به‌هه‌موو ئه‌وانه‌وه حه‌ق نه‌بوو ئه‌و پێوه‌ندییه كه به‌داخه‌وه نه‌ببوه پێوه‌ندی دوو بزوتنه‌وه، ئه‌وه‌نده ئێمه بخاته ژێر ته‌ئسیر. ده‌نا ئێستاش پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌پ‌و ئازادیخوازی ئێرانی كارێكی باشه.
ئاوێنه: كه‌واته چوونی كۆمه‌ڵه بۆ ناو حیزبی كۆمۆنیست بۆچی به‌هه‌ڵه ده‌زانی كه به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی تۆ چه‌پی ئێران ئه‌وه‌نده بۆ ئێوه پێویست بووبێت‌و خۆشتان ره‌خنه‌تان له‌خۆتان گرتبێت؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ئێمه بۆ خۆمان ئه‌و وه‌خته دوو روانگه‌مان هه‌بوو، روانگه‌یه‌ك كه ئێرانی به‌سه‌رمایه‌داری ده‌زانی، روانگه‌یه‌ك پێیوابوو سه‌رمایه‌داری زاڵ بووه‌و روانگه‌یه‌ش پێیوابوو زاڵ نه‌بووه، باسی فكری‌و نه‌زه‌ری له‌نێوماندا هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆ ئێمه دروست له‌گه‌ڵ ئه‌وانه یه‌كمان نه‌گرت كه كۆمه‌كیان پێكردین، به‌ڵكو له‌كه‌سانێك نزیك بووینه‌وه به‌حسیان پێ‌بوو كه "ئێران سه‌رمایه‌دارییه"، ئێمه له‌گه‌ڵ "ئتیحادی مبارزانی كۆمۆنیست كه گروهی سه‌هه‌ند بوون پێشووتر" حیزبی كۆمۆنیستمان دروستكرد، به‌مه‌رجێك ئه‌وان غه‌یری خۆیان هیچ جه‌ماوه‌رییه‌كیان له‌پشت نه‌بوو. پێموایه گه‌ر بێ ته‌جره‌به‌یی نه‌بوایه‌و وردتر لێكدانه‌وه‌مان كردبا نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵیان ببینه یه‌ك حیزب. به‌هه‌موو ناسراویه‌ك كه له‌كاك فوئاد هه‌مه، به‌هۆی ته‌جره‌به‌ی زۆرتری، گه‌ر ئه‌و مابا نه‌ده‌چوینه ناو حیزبی كۆمۆنیست یان به هاسان ئه‌وه نه‌ده‌كرا. هه‌روه‌كو ئێستا زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه په‌له‌مان كرد.
ئاوێنه: ئه‌ی كه‌واته بۆ یه‌كتان گرت له‌گه‌ڵیان؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: چونكه ئێمه شه‌یدای نه‌زه‌راتی تیئۆریی ئه‌وان بووین، ئه‌مه هه‌ڵه بوو، نیشانه‌ی قورسایی كردنی بۆچونی سیكتاریستی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بوو، له حاڵێكدا كۆمه‌ڵه خه‌ریك بوو ده‌بوو به رابه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی گشتی‌و جه‌ماوه‌ری و پێویست بوو ئه‌و چه‌شنه روانگانه له‌خۆمان دور بخه‌ینه‌وه. ئێمه نه‌غدی بزوتنه‌وه‌یه‌كمان دا به‌قه‌رزی به‌حسی سیاسی. با ئه‌وه‌ش بڵێم كه هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش له‌و واقیعه به‌ده‌ر نین كه گه‌لی بنده‌ست هه‌ستێكی تایبه‌تی له ناخدا هه‌یه كه پێیوایه ناتوانێت خۆی چاره‌نوسی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێت، پێموایه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌رمان، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو تێكۆشه‌رانی میلله‌تی بنده‌ست پێمانوابوو ناتوانین به‌بێ میلله‌تی باڵاده‌ست به‌ڕه‌ی خۆمان له‌قوڕ ده‌رهێنین.
ئاوێنه: ئه‌مه كه تۆ ده‌یڵێی هه‌ست به‌كه‌مییه‌ك نییه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌بڕوای من ئه‌مه كه‌مییه‌كه له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا هه‌یه، به‌ڵی وایه.
ئاوێنه: به‌ڵام ئه‌و شۆڕش‌و خه‌باته‌ی ئێوه، بۆ ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و كه‌سێتییه كورده بنده‌ست‌و هه‌ست به‌كه‌م كردووه بكوژێت كه ساڵانێكی درێژخایه‌ن بوو له‌سایه‌ی ترس‌دا ژیانی به‌سه‌رده‌برد، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر متمانه به‌خۆی بكات‌و هه‌ست به‌كه‌می نه‌كات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: دیاره كردوییه‌تی، ئێستاش ده‌ڵێین ده‌بێت كوردستانی بین، هه‌ر بۆیه وتیشمان حیزبی كۆمۆنیست ته‌نها داوه‌ڵێكه‌و ده‌بێت لێی بچینه‌ده‌ر، هه‌ر ئێستاش كه كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ له‌حیزبی كۆمۆنیست بێنه ده‌رێ، هه‌ر دیاره ئه‌و په‌یامه‌یان پێگه‌یوه، ورده ورده ئه‌و بڕوا به‌خۆیه په‌یدا بووه، هه‌رئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه ده‌ڵێن مافی جیابوونه‌وه‌و مافی سه‌ربه‌خۆیی مافی خه‌ڵكی كوردستانه، بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه به‌ئاسانی نه‌ده‌گوترا، بیست له‌مه‌وپێش ئه‌مه به‌ئاسانی له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب‌و فارس‌و توركدا به‌ئاسانی نه‌ده‌وترا.
ئاوێنه: باشه له‌دیدی ئه‌وكاتی ئێوه‌وه چوونه نێو حیزبی كۆمۆنیسته‌وه چ سوودێكی هه‌بوو بۆتان؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ئه‌وكات پێمانوابوو حیزبی كومۆنیست له‌ئێران به‌هێزمان ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه له‌كوردستانیش به‌هێز بین. به‌ڵام به‌بڕوای من هیچ یه‌ك له‌و سودانه‌ی نه‌بوو، كۆمه‌ڵه زیانی زۆر گه‌وره‌ی كرد به‌چوونه نێو حیزبی كۆمۆنیسته‌وه. یه‌كه‌م زیانی، ئه‌وه بوو كه ئێمه‌ی له‌خه‌ڵك دابڕان، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی پێ‌بوو كه هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بێت‌و به‌ناوی پۆپۆلیزمه‌وه ره‌خنه‌ی لێده‌گیرا، حه‌تمه‌ن له زۆر بواریشدا جێی ره‌خنه بوو، من ئه‌و پۆپۆلیسمه ته‌ئید ناكه‌م، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكی خۆیدا جه‌وهه‌رێكی زۆر شۆڕشگێرانه‌ی له‌كۆمه‌ڵه‌دا هه‌بوو كه به‌راستی له‌ڕوانگه‌ی دوره‌پارێزی له‌خه‌ڵكه‌وه توانجی تێده‌گیرا. ئێستا ده‌بێت رۆحه خه‌ڵكی‌و شۆڕشگێرانه‌كه‌ی ببوژێنینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه بڕوا به‌گه‌ل مه‌زنی به‌هێز ده‌كات. چونكه تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و حیزبی ده‌بێت په‌یوه‌ندی رۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیان رابگرن تا زیندو بمێننه‌وه. به‌چونه ناو حیزبی كۆمۆنیست ئیتر ئه‌مه‌مان كز بوو. دووه‌مین زیانی ئه‌وه بوو زۆرێك له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی باوه‌ڕِیان به‌رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو لێمان دوور كه‌وتنه‌وه، ئه‌مه‌ش چووه گیرفانی حیزبه بۆرژواییه‌كانه‌وه. بۆ نابێ‌و ناكرێ حیزبێكی چه‌پ هێزی رزگاریخوازو دیمۆكراتیش كۆ بكاته‌وه كه سۆسیالیست یان چه‌پ نییه. سێهه‌مین شتیش ئه‌وه‌یه كه حیزبی كۆمۆنیست خۆی تا ئێستاش هیچی له‌باقی ئێران‌دا له‌ده‌ست نه‌هات تا خه‌ڵك متمانه‌و باوه‌ڕیان پێبكات‌و بڵێت فڵانه مانگرتنیان پێڕێكخرا، له‌ئه‌نجامدا خه‌ڵكی كوردیش قه‌ت قه‌ت حیزبی كۆمۆنیستی به‌ڕه‌سمی نه‌ناسی، هه‌ر وتی "كۆمه‌ڵه". قه‌ت قه‌ت ده‌سكه‌وتێكیشیان نه‌دی كه ئه‌م حیزب‌و ئیئتیلافه‌ی ئێمه سازمان كردووه بۆ كوردستانی هێنابێت. له‌به‌رئه‌وه زۆرێك له‌تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه دڵ‌سارد بوونه‌وه، ئێمه بووین به‌حیزبێكی ئایدیۆلۆژیك، جا ئه‌گه‌ر پێش حیزبی كۆمۆنیست، فڵان مه‌لای روته‌ڵه‌ی دێیه‌ك پشتیوانی له‌ئێمه ده‌كردو كۆمه‌ڵه‌ی به‌هێزی زه‌حمه‌تكێشان ده‌زانی، یان فڵان كاسبكار‌و خه‌ڵكێك كه نوێژیشیان ده‌كرد به‌ڵام ده‌یانوت "ئه‌شه‌مبیلا سۆسیالیزمه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌م قبوڵه، به‌رابه‌رخوازییه‌كه‌یم قبوڵه"، هه‌موو ئه‌وانه دوور كه‌وتنه‌وه، ورده ورده دیالۆگ‌و زمانی ئێمه گۆڕا، وه‌ك دیالۆگ‌و زمانی حیزبێكی جه‌ماوه‌ری كه خه‌ریكه‌و پێی له‌سه‌ر ئه‌رزه، هه‌ڵوه‌دای ئه‌وه‌یه چۆن رێكخستنی ژیانی رۆژانه‌و خزمه‌تگوزارییان بكرێت، وه‌ك خۆی نه‌ما. كۆمه‌ڵه له‌سه‌ره‌تاوه جیزبێكی وه‌ها بوو، ورده ورده كه‌وته سه‌ر ئه‌وه كه زۆرتر قسه بكات تا كرده‌وه بنوێنێ: ئیمپریالیزم ئاوایه، سه‌رمایه‌داری میللی، سه‌رمایه‌داری غه‌یری میللی، زۆرتر چووه نێو ئه‌و به‌حسانه‌وه، ئیتر خه‌ڵك هیوای پێمان كز بوو. له قسه و گوتاردا جۆرێك له‌مالیخولیای ئایدۆلۆژیكی تیا په‌یدا بوو كه جوتیارێك، كرێكارێك‌و خه‌ڵكێكی ئاسایی ناو بازار نه‌یده‌توانی لێی حاڵی بێت. حیزبی كۆمۆنیست زمان‌و دیالۆگی ئێمه‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گۆڕی.
ئاوێنه: واته ئه‌و مشتومڕه ئایدۆلۆژییه‌ی كه مه‌نسوری حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای‌و كۆمه‌ڵه‌ی تاوانبار كرد به‌وه‌ی "ناسیۆنالیست سواری كۆڵی بووه"، سه‌ره‌تای ناكۆكی خستنه ناو كۆمه‌ڵه‌و په‌رته‌وازه‌بوونییه‌تی؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌ڵێ، ئه‌مه له‌وێوه هات‌و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئا له‌م كاته‌وه كه شه‌ڕی فه‌لسه‌فه ده‌كرا نه‌ك شه‌ڕی سیاسه‌ت. ئه‌وان ناسیۆنالیزم‌و كۆمۆنیزمیان له‌به‌رامبه‌ری یه‌ك دانا، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به واقیع له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، كێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی چین‌و توێژه‌كانه. شه‌ڕی فه‌لسه‌فه شه‌ڕێكه قه‌ت نابڕێته‌وه. كۆمه‌ڵه‌و كۆمه‌ڵگایان كرد به‌ناسیۆنالیست‌و گروپێكیش بوون به‌كۆمۆنیست. جا ئێمه‌ش به‌ڕاشكاویی له‌به‌رده‌م ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا رانه‌وه‌ستاین، ئێمه تۆقاین، نه‌وه‌ك تۆمه‌تبارمان بكه‌ن به‌وه‌ی ئێمه داكۆكی له‌مافی خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌ین‌و ناسیۆنالیستین. به‌بڕوای من ئه‌مه سه‌ره‌تای تێك‌وپێكدانی كۆمه‌ڵه بوو.
ئاوێنه: باشه ئه‌گه‌ر وایه به‌بڕوای تۆ بۆ دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵه وه‌ك "عه‌بدوڵای موهته‌دی‌و ئیبراهیمی عه‌لیزاده‌و.." له‌و قۆناغه‌دا پشتگیریان له‌م فه‌رهه‌نگ‌و بیرۆكه‌یه‌ی مه‌نسوری حیكمه‌ت كرد؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ده‌بێت له‌خۆیان بپرسیت. به‌ڵام من وه‌ڵامێكم بۆی هه‌یه، به‌بڕوای من ئه‌وان نه‌یانتوانی‌و نه‌بوونه رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، هێشتا ئێمه‌و ئه‌وان وه‌ك سێكت بیرمان ده‌كرده‌وه‌و مه‌سه‌له فكرییه‌كانمان تاوتوێ ده‌كرد، بۆیه ده‌ڵێم كاك فوئاد بوایه واینه‌ده‌كرد، ئێمه زۆرجار ناكۆكیمان بوو به‌ڵام كاك فوئاد له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هه‌موومانی یه‌كده‌خسته‌وه كه ده‌بێ "چی بكه‌ین له‌گه‌ڵ توتنه‌وانه‌كانی بانه؟" چی بكه‌ین له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانی ورمێ‌و ماكۆ‌و مه‌ریوان؟ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵكی بێكاری شاره‌كانی كوردستان چی بكه‌ین؟ ئه‌و ژیانی ده‌دی، ده‌یویست رابه‌رایه‌تی‌و سازمانده‌هی ژیان بكات، ئه‌مه ئه‌و خاڵه به‌هێزه‌یه كه ئه‌وكات كاك فوئادی له‌باقی ئێمه‌ومانان جیاده‌كرده‌وه، ئێمه هێشتا خه‌ریكی مه‌سه‌له‌ی فكری بووین، هه‌ربۆیه ته‌سلیم به‌مه‌نسوری حیكمه‌ت بووین‌و دوای كه‌وتین. یه‌ك فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش كه پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه مه‌نسوری حیكمه‌ت‌و ئه‌وان وه‌ك "كونه‌بوو له‌سه‌ر وێرانه خوێندیان"، ئه‌و رۆژگاره سه‌رده‌می ئه‌نفال‌و شكستی پێشمه‌رگه بوو له‌كوردستانی باشورو‌و رۆژهه‌ڵات، ئه‌م شكسته بێهیواییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد‌و ئه‌مه‌ش وایكرد ئیده‌ی ئه‌وان بچه‌سپێت، له‌و رۆژگاره‌دا تروسكاییه‌ك له‌ئاسۆی كوردا به‌دینه‌ده‌كرا، هاوڕێیانی ئێمه پێیانوابوو "مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناڕوونه‌و ناتوانێت به‌ئامانج بگات به‌هۆی سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانی جیهان‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆپۆلێتیكی كورستانه‌وه، بۆیه له‌و رۆژه ره‌ش‌و تاریكستانه‌ی ئه‌وكاتدا كه زۆر لایه‌نی كوردی پێیانوابوو شه‌ڕی عێراق‌و ئێران به قازانجه، دوای وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه، هه‌ردوكیان هه‌ڵیانكوتایه‌وه سه‌ر كورد‌و له‌سایه‌ی ئه‌و نائومێدییه‌شدا خه‌ڵكێك دوای كۆمۆنیستی كارگه‌ری مه‌نسوری حیكمه‌ت كه‌وتن‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كرد. ئه‌وه‌ی كه ماوه‌شه‌وه هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری فكری مه‌نسوری حیكمه‌ت‌و حیزبی كۆمۆنیست نه‌هاتبووه ده‌ر، من ئه‌وكات یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی پێشنیارم كرد كه "كاكه حیزبی كۆمۆنیست زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زییه‌كه‌ی رۆیشت، داموده‌زگاكه‌ی رۆیشت، بڵێن ئه‌وان حیزبیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه كار ده‌كه‌ین. كۆمیته‌یه‌كیش دابنێین بزانین حیزبی كۆمۆنیست دروستبكه‌ینه‌وه یان نا. هاوڕاشم هه‌بوو، به‌ڵام هه‌مویان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك پێیانبڵێن "ناسیۆنالیستن". دواجاریش كاك سه‌ید ئیبراهیم‌و ئه‌وان كه هێشتا به‌و رێچكه فكرییه‌دا ده‌ڕۆن، كرداری مه‌نسوری حیكمه‌تیان پێ خراپه، نه‌ك فكر‌و بیروڕاكه‌ی، بۆیه به‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروڕایه‌دا مانه‌وه، به‌ڵام ره‌وش‌و كرداری ته‌شكیلاتی ئه‌وانیان پێ خراپه، بۆ خۆشم عه‌ینی ئه‌وه‌شم زۆرجار بیستووه له‌و هاوڕێیانه. دیاره له‌و ماوه‌به‌شدا كه حیزبی كۆمۆنیستی تیا دامه‌زرا، ئێمه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ تووشی شه‌ڕی دیموكرات بووین، به‌بڕوای من ئه‌و شه‌ڕه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كانی ناوخۆمان‌و ئه‌و كێشانه وه‌لابنرێن‌و چاومان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕ‌و هێرشه‌ی حیزبی دیموكرات بێت كه ده‌یكرده سه‌رمان، شه‌ڕی ناوخۆ فرسه‌تی نه‌داین‌و هه‌موو كادێره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێوه سه‌رقاڵ بوو من پێموایه ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌وه‌ی كه عومری حیزبی كۆمۆنیست ئه‌و چه‌ند ساڵه زیاتر بخایه‌نێت.
كۆمه‌ڵه‌و دیموكرات.. دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه
ئاوێنه: كه‌واته بۆ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وام بوون كه زیانی هه‌بوو بۆتان؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ئێمه زۆر هه‌وڵمان دا، ئه‌و شه‌ڕه نه‌بێت، له‌دیالۆگ‌و قسه‌و راگه‌یاندندا ره‌نگه زمانی كۆمه‌ڵه بتوانیت ره‌خنه‌ی لێبگریت، به‌ڵام ئه‌وكاتیش حیزبی دیموكراتیش بۆ ئه‌وه‌ی خۆی داسه‌پێنێت به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا، به‌تایبه‌تی شه‌هید قاسملوش بیری له‌وه ده‌كرده‌وه‌و دوای كۆتایی جه‌نگی ئێران‌و عێراقیش ئه‌و قسه‌یه‌ی كه له‌پلینۆمدا كردویه‌تی "ده‌بێت ئێمه ئێستا ته‌كلیفی خۆمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه رۆشن بكه‌ینه‌وه، ده‌نا دوایی ناتوانین له‌خیابانه‌كانی سابڵاغ‌و سنه شه‌ڕیان بكه‌ین"، وه‌ك چۆن ئێستا زۆر كه‌س پێیوایه له‌حیزبدا ده‌بێت حیزبه‌كه‌ی یه‌كده‌ست بكاته‌وه، ئه‌ویش پێیوابوو پێویسته كۆمه‌ڵه بكوتێ‌و له‌مه‌یدان ده‌ریكات، بۆ ئه‌وه‌ی ركه‌به‌ری نه‌بێت تا بتوانێت له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی رێكبكه‌وێت، دواتریش له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه كرا‌و به‌داخیشه‌وه دكتۆر قاسملوی تیا شه‌هید بوو، هه‌ر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و له‌و جهه‌ته‌دا رۆیشت، حیزبی دیموكرات خۆی به‌حیزبی تاقانه‌ی كوردستانیش ده‌زانی.
ئاوێنه: به‌ڵام راگه‌یاندنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێوه‌ش رێخۆشكه‌ر بوو بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م شه‌ڕه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: منیش ره‌خنه‌م هه‌یه، توندوتیژییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه ئه‌وه بوو له‌زماندا ره‌ق بوو به‌رامبه‌ر به‌حیزبی دیموكرات، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌مه‌زهه‌ب، به‌رامبه‌ر شته ناپێشكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و به‌رامبه‌ر به‌حیزبه چه‌په‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش زمانێكی ره‌ق‌و توندی هه‌بوو كه ده‌یتوانی وا نه‌بێت، به‌دڵنیایی ئه‌وه كاریگه‌ریی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه زمانه، كۆمه‌ڵه شه‌ڕخواز نه‌بوو. ئه‌وه‌ی ده‌ستده‌داته چه‌ك خه‌تابارتره.
ئاوێنه: به‌ڵام مه‌گه‌ر هه‌موو شه‌ڕێك به‌زمان‌و شه‌ڕه قسه ده‌ستپێناكات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: نا، بڕوام به‌وه نییه، ئه‌گه‌ر وا بێت هیچ دیموكراسییه‌ك وجودی نابێت.
ئاوێنه: ئێوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ی باوه‌ڕتان به‌دیموكراسی‌و كرانه‌وه بوو كه حیزبێكی ماركسی توندڕه‌و بوون؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌دڵنیایی وایه، بڕوامان هه‌بوو، ئێمه له‌و سه‌رده‌میشدا لایه‌نگری دیالۆگ‌و بیر‌و را ده‌ربڕینی ئازاد و ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی بووین له‌گوتار‌و گفتوگۆدا. ئه‌وجار ئه‌مڕۆ من ئه‌و قسه‌یه زۆر به‌دوور ده‌زانم كه ئیلیتی كوردی بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك زمانی توند بوو حه‌تمه‌ن شه‌ڕ دێنێت. ده‌بێت ئه‌و فه‌رهه‌نگه لاچێت له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردیدا كه زمانی توند‌و ره‌خنه‌گرانه شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێنێت. ده‌توانیت له‌قۆناغێكدا ره‌خنه بگریت كه ئه‌و حیزبه زمانه‌كه‌ی وا نه‌بوایه، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و لایه‌نه‌ی كه چه‌ك له‌به‌رامبه‌ر قسه‌دا به‌كارده‌هێنێت خه‌تاباره.
شۆڕش یان ریفۆرم
ئاوێنه: به‌ده‌ر له‌م فاكته‌رانه، ئایا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پاشه‌كشه گه‌وره‌یه‌ی كه چه‌پ له‌ئاستی جیهان‌و ناوچه‌كه‌دا به‌خۆیه‌وه بینی كاریگه‌رییه‌كی خراپی نه‌كرده سه‌ر كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌تی دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و ئه‌و سیستمه نوێیه‌ی به‌سه‌ر دونیادا هات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌ڵێ كاریگه‌ریی هه‌یه، ئێمه هه‌رچه‌نده بڵێین له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت نه‌بووین، به‌ڵام ئه‌و داڕمانه‌ی سۆسیالیزمی مه‌وجود كاریگه‌ری هه‌بوو، ئێمه‌ش به‌شێك بووین له‌وان، ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌بزوتنه‌وه‌ی چه‌پدا هه‌یه له‌دنیادا كاریگه‌ری هه‌یه، من پێموایه ئه‌و چه‌په‌ی چاو له‌دونیا ده‌كات‌و خۆی له‌گه‌ڵ دیموكراسی‌و پلۆرالیزم نه‌هێنابێته‌وه، ده‌بینین كه نه‌یتوانیوه قه‌یران‌و گرفته‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات. ئێستاش هه‌ر هێشتا بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌قه‌یراندایه.
ئاوێنه: پێتوانییه بیركردنه‌وه له‌كۆمۆنیزم‌و ماركسیزم وه‌ك سی چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كرێكاریی‌و سۆسیالیستی كاتی به‌سه‌رچووه‌و له‌دنیای ئه‌مڕۆدا جۆرێكه له‌وه‌هم‌و خۆشباوه‌ڕی؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: من پێموایه ئینسان عه‌داله‌تخوازو یه‌كسانیخوازه‌و مرۆڤ بۆ ئه‌وه ده‌ژی، هه‌رگیز ئه‌و ره‌وته‌ش له‌نێو كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا ته‌واو نابێت، به‌ڵكوو به‌هێزیش ده‌بێ، به‌ڵام نه‌ك به‌فكری دیكتاتۆری پرۆلیتاریا‌و نه‌ك به‌فكری لینینیستی، من له‌مێژه خواحافیزیم له‌لینینیزم كردووه، له‌و بۆچوونه‌ش كردووه كه له‌سۆڤیه‌ته‌وه هات. به‌ڵام ماركسم پێ ئینسانێكی گه‌وره‌یه، مه‌رجیش نییه ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌موو قسه‌یه‌كی ماركس ده‌قاوده‌ق قبوڵ بكه‌ین، من ماركسم بۆیه پێ گه‌وره‌یه كه ده‌ڵێت "هه‌موو شتێك بگۆڕه غه‌یری گۆڕان"، ماركسیزمیش بگۆڕه‌و چه‌پ ده‌بێت مۆدێرن بێته‌وه، ماركسیزم ده‌بێت گۆڕانكاری تیادا بكرێت، هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ش بۆ سۆسیالیزم ده‌بێت گۆڕانكاری تیادا بێت، به‌ئاشكرا ده‌ڵێم ئابورییه‌كی سۆسیالیستی ئه‌مڕۆ به‌هیچ وڵاتێك دروست نابێت بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ماهه‌نگ بكات له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی بازاڕی ئازاد، كه ده‌ڵێم سۆسیالیزمی دیموكراتیك ده‌قیقه‌ن یه‌كێك له‌مه‌به‌سته‌كانم ئه‌وه‌یه. جیا له‌وه چاو له‌ئه‌وروپا بكه من دامه‌زراوه‌و ده‌زگای سۆسیالیستی تیا ده‌بینم، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه سۆسیال دیموكراته‌كان به‌ڕێوه‌یان بردووه له زیاتر له سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه، به‌بڕوای من بۆ دامه‌زراندنی نیهادی سۆسیالیستی سه‌ركه‌تووتر بوو له ده‌زگای سۆسیالیسمی سۆڤیه‌تی.
ئاوێنه: ئه‌م قسه‌یه به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات كه سه‌رده‌می شۆڕش به‌سه‌رچووه‌و سه‌رده‌می ریفۆرم‌و گۆڕانكاری ته‌دریجییه، كه ئه‌مه‌یان ره‌گداكوتاوترو ئه‌نجامی باشتری ده‌بێت؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: مومكینه ئێستا قۆناغی شۆڕش نه‌بێت، به‌ڵام هیچ وه‌ختێك ناتوانین بڵێین قۆناغی شۆڕش به‌سه‌رچووه، ریفۆرم‌و چاكسازی باشه و ده‌بێ بایه‌خی پێبدرێ، به‌ڵام كه رێگه‌ی چاكسازی نه‌درا‌و دیموكراسی نه‌بوو چی؟ سه‌ره‌نجام ده‌بێته شۆڕش و ته‌قینه‌وه، بۆیه ناكرێت شۆڕش ره‌تكرێته‌وه به‌تایبه‌ت كه ئێمه له‌ولاتانێكی دیكتاتۆریدا ده‌ژین. من بۆخۆم لایه‌نگریم، به‌ڵام هه‌تا بشكرێت تۆ به‌ئیسلاح كار بكه‌یت شیاوه و ناكۆكی له‌گه‌ڵ شۆرشدا نییه. له ئوروپا ره‌نگه بێ شۆڕش گۆرانكاری گه‌وره بكرێ، چونكوو دێمۆكراسی تێیدا ریشه‌ی قوڵی هه‌یه.
ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی كۆمۆنیست
ئاوێنه: بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كه‌مان، پێتوانییه له‌قۆناغێكی دواتردا هۆكارێكی تری نوشست‌و په‌ككه‌وتنی كۆمه‌ڵه ئه‌و كاته بوو كه ئێوه له‌حیزبی كۆمۆنیست ته‌نها خۆتان هاتنه‌ده‌رو به‌شێكی گرنگی هاوڕێ‌و كادێره دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه‌تان له‌حیزبی كۆمۆنیستدا به‌جێهێشت، كه نه‌تانتوانی به‌یه‌كگرتوویی ئه‌و پڕۆژه‌یه ساغ بكه‌نه‌وه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌بێ گومان ئه‌وه‌ش راستی تێدایه. وا هات زۆرجار گۆڕانكاری هه‌یه كه هه‌مووی به‌حه‌زی تۆ‌و به‌به‌رژه‌وه‌ندی‌و بیرۆكه‌ی تۆ ناچێته پێش، به‌ڵام من ره‌وتی كۆمه‌ڵه ئێستاش به‌ڕه‌وتێكی به‌هێزو زیندوو ده‌زانم‌و به‌په‌ككه‌وته‌ی نازانم، ئاره‌زووشم ئه‌وه‌یه رۆژێك یه‌كبگرێته‌وه، ئاره‌زووشم ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزو توانا‌و خوێنانه‌ی له‌به‌ر كۆمه‌ڵه رۆشتون، رۆژێك بگه‌ڕێنه‌وه ناوی، ئێمه ده‌یان كادێرمان هه‌یه له‌كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه له‌گه‌ڵ هیچ كام له‌باڵه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵه نین، به‌ڵام دڵیان ده‌كورمێنێ بۆ كۆمه‌ڵه. ئێمه ده‌بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م 7 ساڵه‌ی كه جیابووینه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان بدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕیانه‌مان دیالۆگێكی هێمنانه‌و ئارام بكه‌ین، هه‌ر ئێستا ئه‌وان كه به‌شێكیان گه‌یشتون به‌وه‌ی حیزبی كۆمنیست به‌كارنایه، من به‌پێشكه‌وتنی ده‌زانم.
ئاوێنه: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵیان هه‌یه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: په‌یوه‌ندی ره‌سمیمان نییه. به‌ڵام من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م دیالۆگێكی ئاشكرامان هه‌بێت.
ئاوێنه: به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه یه‌كبگرن؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: هیوادارم وایلێبێت، به‌ڵام من تا ئێستا نیشانه‌یه‌كی جدیم نه‌بینیوه، هێشتا ئێمه له‌باری لێكدانه‌وه‌ی سیاسی، جیاوازیمان هه‌یه. به‌بڕوای من حیزبی كۆمۆنیست تووشی بنبه‌ست ده‌بێ‌و ناتوانێ وا بمێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كاك سه‌ید ئیبراهیم به‌و هاوڕێیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له‌حیزبی كۆمۆنیست بێنه ده‌ر، ده‌ڵێت "ئه‌وان ره‌وتێكی به‌هێز نین"، به‌بڕوای من ئه‌وان له‌كۆمه‌ڵگادا ره‌وتێكی به‌هێزترن له باقیه‌كه‌یان. به‌بڕوای من حیزبی كۆمۆنیست‌و ئه‌و مه‌یله‌ی ده‌یهه‌وێ حیزبی كۆمۆنیست رابگرێت، له‌كۆمه‌ڵگادا ره‌وتێكی كز‌و لاوازه. من رێزم هه‌یه بۆ كاك سه‌ید ئیبراهیم‌و هاوڕێكانی دیكه‌شی، ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه رۆژێك له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش یه‌كبگرینه‌وه، به‌ڵام نه‌ك له‌چوارچێوه‌ی حیزبی كۆمۆنیستدا، له‌چوارچێوه‌ی چه‌پێكی كوردی كه بۆ به‌خته‌وه‌ری‌و ژیانێكی ئینسانی دیموكراسیانه‌و ئازاد له‌كوردستان هه‌وڵ ده‌دات، تا پاروویه‌ك نانی زیادتر بخاته سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵكی هه‌ژارو چه‌وساوه‌ی كورد.
ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و سه‌نترالیزم.. كۆمه‌ڵه‌یان په‌رته‌وازه كرد
ئاوێنه: ئه‌ی له‌ڕاستیدا حه‌زی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتخوازیش هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی كۆمه‌ڵه نییه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌دڵنیایی رۆڵی هه‌یه. هه‌ربۆیه ئێمه خوازیاری ئه‌وه بووین ئه‌و چه‌شنه له‌سه‌نترالیزم نه‌مێنێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوڕییانه، به‌تایبه‌تی كاك سه‌ید ئیبراهیم كه ده‌ڵێت "مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی مه‌سه‌له‌یه‌كی هێنده گرنگ نییه"، من پێموایه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه، له‌كێشه‌كانی ئێمه‌و ئه‌وانیشدا گرنگه. هاوڕێیانی ئه‌وانیش ته‌نانه‌ت له‌سمینارێكدا كه نه‌زه‌راتی خۆیانی تیا ده‌رده‌بڕن ته‌له‌فزیۆنه‌كه بۆی نییه بچێت بۆیان تۆمار بكات یان بۆیان بڵاوبكاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌شه كاك ئیبراهیم ده‌وری دیمۆكراسی له‌حیزبدا كه‌مره‌نگ ده‌نوێنێ، چونكه به‌قازانجی خۆی نازانێ. حیزبێك ئه‌گه‌ر نه‌زه‌ری جیاوازی تێدایه نه‌هێڵێت ئه‌وه به‌گوێی خه‌ڵك بگات، چۆن ده‌توانێت حیزبێكی دیموكرات‌و رزگاركه‌ر بێت؟ بۆیه مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌نترالیزمێكی ره‌ها به‌بڕوای من یه‌كێك له‌گرفته‌كانی كۆمه‌ڵه‌و باقی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیشه. ئه‌وه له‌حیزبی شێوه لینینییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، حیزبی ژماره‌یه‌ك كادری تێكۆشه‌ری كه‌م، به‌ڵام پته‌وو پێكه‌وه بوو كه هه‌موو شتێك ده‌كات، ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ریشدا ده‌سه‌پێنێت، مه‌كینه‌ی هانده‌ر و بزوێنه‌ره. ئه‌وه له‌و ته‌رزه فكره‌وه دێت كه بڕوای به هێزی جه‌ماوه‌ر كه‌مه، به‌بڕوای من ده‌بێت خواحافیزی لێبكه‌ین، باوی نه‌ماوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا، به‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی روناكبیری زۆر زۆر به‌هێزی تێدایه‌و قه‌ت قه‌ت ئاماده نییه هه‌روا به‌ئاسانی سه‌ر دانه‌وێنێت بۆ ره‌هبه‌ری حیزبه سیاسییه‌كان.
ئاوێنه: كاك عومه‌ر پێده‌چێت ئه‌م جۆره قسانه‌ت هی ئه‌وه بێت له‌ئۆپۆزیسیۆندایت، كێ ده‌ڵێ سبه‌ی كه خۆت ده‌چیته ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌مان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ناكه‌یت كه ئێستا ره‌خنه‌ی لێده‌گریت؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: مومكینه وابێت، به‌ڵام من له‌كۆمه‌ڵه‌دا كه‌م ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بووم.
ئاوێنه: به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌میش نه‌بوویت؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: راسته وایه، به‌ڵام ئینكاری ناكه‌م ده‌سه‌ڵاتیش عه‌یب‌و عاری خۆی هه‌یه، چ له‌حیزب‌و چ له‌ده‌وڵه‌تیشدا عه‌یب‌و عارو كه‌موكوڕی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینم له‌جیهاندا، له‌نێو حزبه سیاسیه‌كان‌و كۆمه‌ڵگادا مه‌یلێكی زۆر زۆر به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكرێت‌و دیموكراسی و كاری به هاوبه‌شی جێبكه‌وێت. ئێمه له‌قۆناغێكداین بوینه‌ته حیزبی ته‌بعیدی، هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له تاراوگه‌ن، له ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ی خۆمان نفوزی مه‌عنه‌ویمان هه‌یه. یاده‌وه‌ری‌و په‌یوه‌ندی ده‌یان ساڵه‌مان هه‌یه، خه‌ڵكه‌كه‌مان خۆشی ده‌وێن، به‌ڵام هێشتا حیزبی موسته‌قه‌ڕو له‌سه‌ر جێگه نین كه له‌ژیان‌و خه‌باتی رۆژانه‌یاندا ده‌خیل بین، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت خۆمان ئاماده بكه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ده‌وری داهاتوودا دیالۆگ‌و رێگه دیتنه‌وه بكه‌ین، ئه‌وه‌ش وه‌ختێك ده‌كرێت كه دیموكراسی ببێت له‌نێو حیزب‌دا تا ئۆتۆریته‌ی ره‌هبه‌ری حیزبه‌كه‌ش چاكتر بچه‌سپێت، ئێمه ده‌بێت نوێ بینه‌وه، ئاواش ده‌توانین بچینه‌وه كوردستان‌و كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر روداوه‌كان هه‌بێت. یه‌كێك له‌شته‌كان ئه‌وه‌یه: ئێمه چۆن رووبكه‌ینه‌وه كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه هێشتا له‌حیزبه‌كه‌ی خۆماندا گیروگرفتی جدیمان هه‌یه؟ هێشتا مافی هاورێیه‌تی پێشێل ده‌كرێ و ئه‌منیه‌تی سیاسی بۆ كادیری ده‌یان ساڵه نییه. ئه‌وانه دیارده گه‌لێكن كه ده‌بیندرێن و ده‌بێ باسیان لێوه بكرێ.
تاراوگه.. سه‌رچاوه‌یه‌كی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانمان
ئاوێنه: بۆ پێتوایه له‌داهاتووییه‌كی نزیكدا ده‌چنه‌وه كوردستانی رۆژهه‌ڵات؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: من هیوادارم، به‌ڵام ئه‌وه زۆر زوو و به‌ئاسان نابینم.
ئاوێنه: به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی "زه‌مه‌ن"ی ئه‌م حیزبانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له"مه‌كان"ێكی تردا كه تاراوگه‌یه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌وام‌و به‌رده‌م ئێوه نابێت؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: من پێشتریش وتومه كه تاراوگه بوون سه‌رچاوه‌یه‌كی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته.
ئاوێنه: كه‌واته له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه‌دا به‌چی گه‌شبینی كه پێده‌چێت تاراوگه‌نشینیتان تا ئاینده‌یه‌كی دوور‌و نادیار به‌رده‌وام بێت‌و ئه‌مه‌ش گرفت‌و قه‌یرانی زیاترتان ده‌خاته به‌رده‌م؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: من پێموانییه كه تاراوگه زۆر زۆر بخایه‌نێت، من پێموایه ئێران له‌گۆڕاندایه، كوردستان له‌گۆڕاندایه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گۆڕاندایه. جیا له‌وه بۆ ئێمه نه‌توانین خۆمان هێزێك بۆ گۆڕان بین. گرنگ ئه‌وه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئێمه پشت به‌هێزی كۆمه‌ڵگای خۆمان ببه‌ستین‌و ئه‌و هێزه مه‌یدانییه‌ش بین كه هێزه گه‌وره‌كانی جیهان حسابمان بۆ بكات، ئه‌م په‌رته‌وازییه‌شمان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵك، كه‌واته ئه‌ی بۆ بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه ئیتیلافی دوو حیزب‌و سێ حیزب دروست بكه‌ین، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه با ئیئتیلافێكی چه‌پ دروستبێت، ئه‌گه‌ر جیاوازیشمان هه‌یه با بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئیتیلافێكی چه‌پ‌و ئیتیلافی دیموكراسیخوازان‌و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كان دروست بێت، بۆچی ئه‌وه كارنه‌كه‌ین؟ نابێ یان هیچ یا هه‌موومان بوێ له‌و به‌ینه‌شدا حه‌دی ناوه‌راست هه‌یه، دنیا ره‌ش یان سپی نییه. به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو ره‌نگه هاسان نه‌بێ، پێموایه ئیئتیلافی چكۆله‌تر مومكینه.
ئاوێنه: به‌ڵام كاك عومه‌ر ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یڵێی زیاتر له‌خۆزگه‌و ئاوات ناچێت؟ ئێوه حه‌وت ساڵه باس له‌به‌ره‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌ك ئه‌وه رووینه‌دا، به‌ڵكو حیزبی دیموكرات خۆی بوو به‌دوو كه‌رته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ش وا دوو به‌ش ده‌بێت، پێتوانییه به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی زه‌حمه‌ته؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: به‌ره‌ی كوردستانی راسته زۆر زه‌حمه‌ته، موافقی دروشمی به‌ره‌ی كوردستانیم، نابێت ده‌ست له‌وه هه‌ڵبگرین، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی له‌یه‌ك نزیكترن با ئیئتیلاف بكه‌ن.
ئاوێنه: گره‌نتی چییه ئه‌و حیزب‌و ئیئتیلافه‌ی سبه‌ی دروستیده‌كه‌ن به‌یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كی فكری‌و كۆمه‌ڵێك كۆكه‌ره‌وه‌ی چه‌سپاوو پێگه‌ی قایم نه‌بێت له‌سه‌ری وه‌ستا بن؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده: ده‌بێت ئێمه بۆ ئه‌وه هه‌وڵ بده‌ین، ده‌با دیالۆگێكی ئاشكرا بكه‌ین له‌سه‌ر داهاتوو، له‌سه‌ر ئۆلگۆی حیزبایه‌تی‌و ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌كوردستانی داهاتوودا، جیا له‌دیالۆگ چیمان هه‌یه؟ به‌شبه‌حاڵی خۆمان ئه‌وه ده‌كه‌ین. دوو رێگه هه‌یه: ده‌ستهه‌ڵگرتن یان ئه‌و وره ئینسانییه‌ی كه گه‌شبینه‌و بۆ گۆڕان‌و پێشه‌وه‌چوون هه‌وڵ ده‌دات، من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یاندام، ده‌بێت ئێمه كۆڵ نه‌ده‌ین‌و به‌رده‌وام بین. جیا له‌وه پێویستی خه‌بات و كۆمه‌ڵگا ده‌وری گه‌وره ده‌بینێ. بوونی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و پێوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵی، ده‌توانێ هانده‌رێكی گه‌وره بێت بۆ ئه‌م چه‌شنه یه‌كگرتنانه. ئه‌مڕۆ ده‌وری یه‌ك حیزب‌و حیزبێ هه‌موو گه‌ل نه‌ماوه، ده‌وره‌ی ئیئتیلاف‌و ده‌وری حیزبێكه كه بتوانێ كۆكه‌ره‌وه‌ی چه‌ند بزوتنه‌وه بێ. حیزبی یه‌ك بزوتنه‌وه‌یی‌و حیزبێك كه له‌سه‌ر یك بنج‌و بنا‌وان بێ له‌م سه‌ده‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێ (ئه‌وه به‌و مانا نییه كه له‌حیزبدا ده‌بێ چه‌ند روانگه هه‌بێ، نا، به‌ڵام حیزبێك ده‌توانێ هه‌م كۆكه‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ژنان، خه‌باتی چینایه‌تی‌و خه‌بات بۆ ژینگه‌و حیزبی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ییش بێ). من به‌دوری نازانم به‌شوێن ئه‌م په‌رته‌وازییه‌ی ئێستادا، كاری هاوبه‌ش‌و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنه‌وه‌ش ببینین. باوه‌ڕم به‌یه‌ك ئه‌سڵ هه‌یه، كێشه‌و گرفته‌كانی ئێستای حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات ته‌نیا به‌وه چار ده‌كرێ كه ده‌رده‌كه نه‌شارینه‌وه‌و ئینكاری نه‌كه‌ین تا رێگای ده‌ربازبوون له‌و دۆخه بدۆزینه‌وه. ناسینی ده‌رد نیوه‌ی عیلاجه‌كه‌یه