له‌ده‌ستدانی لاوێكی به‌توانا و لێهاتووی وه‌ك موقبێل، بێگومان خه‌سارێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌ربه‌رزیی كوردستان تێده‌كۆشن و هه‌وڵده‌ده‌ن. خه‌می له‌ده‌ستدانی پاڵه‌وانێكی كه‌م وێنه و شاخه‌وانی ئازا و جه‌سووری وڵاته‌كه‌مان، خه‌مێكی قورسه و له‌سه‌ر دڵی هه‌موومان گرێیه.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران_ره‌وتی چاكسازی، پڕ به دڵ سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌س‌وكاری موقبێل هونه‌رپه‌ژوو و هه‌موو وه‌رزشكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌م رۆڵه ئازایه ده‌زانین.
بێگومان جێگای خاڵیی كه‌سێكی وه‌ك موقبێل له مه‌یدانه جیهانیه‌كاندا، ته‌نیا به هه‌وڵ و تێكۆشانی بێوچانی لاوانی تێكۆشه‌ر و چالاك مسۆگه‌ر ده‌بێت و ته‌نیا به خه‌باتی نه‌پساوه‌ی هاوڕێیانی قورسایی ئه‌م خه‌مه له‌سه‌ر دڵی هه‌مووان تا راده‌یه‌ك ده‌ڕه‌وێته‌وه.
جارێكی دیكه له كۆتاییدا سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و بنه‌ماڵه و كه‌س‌وكاری ئه‌و جوانه‌مه‌رگه و هه‌موو وه‌رزشكاران و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان_ره‌وتی چاكسازی
25ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386ی هه‌تاوی
رێكه‌وتی 16ی نۆڤه‌مبری 2007
