Scandinavia Committe of
بۆ : ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه روونۆس: کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه 2007/04/29
بابه‌ت: "کۆنفرانسی نائاسایی"!
سڵاوێکی گه‌رمتان پێشکه‌ش.
هاورێیان: هه‌ر وه‌ک ئاگادارن به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کاک جه‌عه‌فه‌ر ئیلخانیزاده له سه‌ر قه‌رار و بڕیاری خۆی رۆژی په‌نجی مانگی مای 2007 له شاری یوتوبوری له وڵاتی سۆئید کۆنفرانسی ئه‌ندامان به‌رێوه ده‌بات. ئێمه داوامان له ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌یه که ره‌سما" له‌م کاره‌دا دخاڵت بکات ، بـــۆچـی؟
* ئێمه له هه‌مۆ نامه‌کانماندا ره‌سمه‌ن رامانگه‌یاندووه که کۆنفرانس ده‌گرین . به‌ڵام کاک جه‌عفه‌ر زۆر به ئاشکرا ئێمه به‌درو ده‌خاته‌وه ، مه‌به‌ست چیه ؟ ئه‌گر مه‌به‌ست یارمه‌تیدان به که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان، پیداکردنی رێگا‌چاره‌یه‌ک بۆ جێ به جێ کردنی کێشه‌کانه، به‌درو خه‌ستنه‌وه ، ئۆڵتیماتومی 24 سه‌عاته و تۆمار کۆکردنه‌وه له پێناوی چیدایه؟
له تۆماری هاورێیان و به‌ر له‌ویش کۆبۆنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند و کاک جه‌عفه‌ر له یه‌کی ئاوریلی 2007 له شاری یوتوبوری، دوو کێشه‌ی ئه‌ساسی باس کراوه:
1. کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند به نێوی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌وه بۆی نیه له ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌دی کۆمه‌ڵه ره‌خنه بگره‌ت یان به واته‌یه ده‌نگمان پێ نه‌داوه‌ن" له گه‌ڵ رابه‌ری کۆمه‌ڵه مه‌لمه‌لانی بکه‌ن" ، (هه‌موو که‌س ده‌زانێت که موده‌عیانی ئه‌م ئیدعا، یان ته‌نزیمکه‌رانی تۆماره‌که نه‌ک هه‌ر ده‌نگیان به ئیمه نه‌داوه به‌ڵکوو له کۆنفرانسی دوودا له مانگی یه‌کی 2007 تا توانییان دژایه‌تی ئێمه‌یان کردووه)، ئیمه له وڵامی کاک جه‌عفه‌ر به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا گۆتمان ، "ئه‌م قسه‌یه تو له کام جێگای ئائینامه‌دا هاتووه که کۆمیته یان ئۆرگانێکی ته‌شکیلاتی حه‌قی نیه له رابه‌ری حیزبه‌کی ره‌خنه بگرت ؟
گۆتی " هه‌موو شێتێک له ئائیننامه‌دا نه‌هاتووه" ولامی ئێمه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند ئه‌مه بوو به سه‌ر چاوه تو وه‌کۆ به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌سما" بنووسه که کۆمیته‌کانی ته‌شکیلاتی و له وانه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی حه‌قیان نیه به نێوی ئۆرگانی ته‌شکیلاتیه‌وه، بۆ ره‌خنه‌گرتن یان مه‌لملانی سیاسی و ته‌شکیلات دژی رابه‌ری حیزب که‌ڵک وه‌رگرن ، ئیمه ئه‌گه‌ر دوپاتمان کرده‌وه و به نێوه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندوه ره‌خنه و مه‌لملانی سیاسی و ته‌شکیلاتیمان له گه‌ڵ رابه‌ری کۆمه‌ڵه‌دا کرد حازرین بۆ هه‌ر سزا و به‌رخوردێکی ته‌شکیلاتی!
کاک جعه‌فه‌ر گۆتی "به‌ڵێ به‌ڵێ، حه‌تمه‌ن دینۆسه‌م" ده‌ی گۆتمان باشه ئه‌وه ئه‌م کێشه حه‌ڵ بوو. به‌ڵام بۆچی و له سه‌ر چی کاک جعه‌فه‌ری ئه‌و نامه‌یه‌ی له بیر خۆی برده‌وه و نه‌ینووسی، به‌رێزیان ئه‌توانن ولام بده‌نه‌وه.
2. خاڵێکی دیکه ئه‌وه‌یه که نه‌هێنیه‌کانی ته‌شکیلات ناپارێزیه‌ت و کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند ئه‌و که‌سانه‌ی که به نێوی ناخوازراوه شێت ده‌نوسه‌ن و نامه ته‌شکیلاتیه‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه په‌یدای نکردوو‌ن؟
گۆتمان کاک جه‌عفه‌ر داوات لێده‌که‌ین ئه‌و دوو کێشه‌یه ئه‌ساسیه و ره‌نگه هێنده‌کیتریش بن، کاکه له هه‌ل و مه‌رجی ئیستای ته‌شکیلات پێویست به کۆنفرانس ناکات، فه‌رموو با تاوتووێی بکه‌ین، ئه‌و کێشانه له کۆنفرانسێکدا و له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناسکه‌دا حل نابێت، ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌نده، ئه‌گه‌ر نییه‌ته‌که چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌یه؟
به‌ڵام زور چاکه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که که‌مینه‌یه‌ک داوای کۆنفرانسی کردووه ئیمه به ئیحترامی ئه‌وه که‌مینه وڵامی داخوازیه‌که‌یان ده‌دینه‌وه .
به‌لام کاک جه‌عفه‌ر راوه‌ستانی بۆ نیه، له پێشدا بڕیاری خۆی دابۆ.
دیاره کێشه‌کان له بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌ته‌ردایه، هه‌ر بۆیه کاک جعه‌فه‌ر به ناوی خۆیه‌وه و به ژێرپێ خستنی زۆربه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند که سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان هه‌ڵبژارد، به دانی ئولتیماتومێکی 24 سه‌عاته بۆ جێ به جێ کردنی کۆنفرانسی نائاسایی و به دروخه‌ستنه‌وه‌ی نامه‌کانی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند که تێدا هاتبوو که له حه‌وتووی داهاتوودا وڵامی خۆمان به مه‌به‌ستی دیاری کردنی کات و شۆێنی کۆنفرانس به ئاگاداری ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند ده‌گه‌یه‌نین.
کاک جه‌عفه‌ر بڕیاری خۆی ده‌رکردووه و ده‌ڵیت "ئه‌ندامان به قسه‌ی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردراوی خۆیان مه‌که‌ن" ئه‌وه کاک جه‌عفه‌ره بڕیاری داوه، به داخه‌وه ئه‌مه‌یه شێوه‌ی چاکسازی و جێ خستنی مه‌قووله‌ی حیزبیت له لایان به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
هاوێیانی ده‌فته‌ری سیاسی:
* هه‌ر وه‌کۆ له هه‌ڵسۆکه‌وتی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رکه‌وتووه، مه‌به‌ستی کاک جعه‌فه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه نیه، به‌ڵکۆ وه‌لانانی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤیه له سه‌ر رێگای خۆیه‌تی.
هه‌موان ده‌زانین که کێشه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی به‌شێکه له کێشه‌ی گه‌شتی کۆمه‌ڵه ، به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان له دوو لایه‌نی ئه‌م کێشه‌یه رێگاچاره‌ی مۆشکڵاتی مه‌ڵبه‌ند نیه و جگه له ئاڵوز‌ترکردنی وه‌زعه‌که ئاکامێکی نیه.
* ئه‌م کۆنفرانسه، ته‌شکیلاتی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی ره‌سما" دابه‌ش ده‌کات ، مسئولیه‌تی و به‌رپرسایه‌تی ئه‌وه کاره له ئه‌ستوی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، هه‌ر چه‌ند کاک جه‌عفه‌ری ئیخانیزاده به ده‌یان جار گوتوویه‌تی که ئێمه شه‌ش مانگیشه دوو ته‌شکیلاتین، پس به‌م حیسابه کاک جعه‌فه‌ر دیهه‌وێت ره‌سمیت به‌م "دوو ته‌شکیلاتیه" بدات.
* هیچ ئائیننامه و پڕنسیپێکی سیاسی و حیزبی له‌م بانگه‌وازه‌دا ره‌چاوه نکراوه. هێچ پێوانه‌یه‌ک نیه که دیاری بکات که رێژه‌ی ئه‌ندامانی خوازیاری کۆنفرانس یان حازرین له کۆنفرانسه‌دا ئه‌بێ چه‌نده بێت ! له نه‌زه‌ر کاک جعه‌فه‌ر ئیخانیزاده‌وه چه‌ندایه‌تی له‌م کۆنفرانسه‌دا بایه‌خی نیه، به‌م جوره کۆنفرانس سه‌ڵاحیتی هه‌یه بۆ دانی هه‌ر بڕیاره‌ک .
* بانگه‌وازه‌که‌ی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به پێی ئائینامه‌ی کۆمه‌ڵه ره‌سمیتی نیه ، چوون ئیستا 55 که‌س بگره که‌مته‌ر له‌ویش له 137 که‌س ئه‌م داخوازیه‌یان کردووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئیمزاکردنی ئه‌و تۆماره له لایان هێند‌ێک له هاورێیانه‌وه ته‌نیا به مه‌به‌ستی کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتیه بووه ، چوون براستی به‌شێکی زوریان به قسه‌ی خۆیان هه‌ر ناتوانن به‌شدار بن.
پێشنیاری کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی:
1. ئیمه پێمان وایه گرتنی ئه‌وه کۆنفرانسه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شتی کۆمه‌ڵه‌دا نیه. ئه‌و کۆنفرانسه ناتوانێت کێشه‌یه‌ک له هه‌ل و مه‌رجی ئیستای کۆمه‌ڵه‌دا چاره‌سه‌ر بکات.
2. گرتنی ئه‌و کۆنفرانسه، کۆمه‌ڵه له مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤیدا ده‌باته قۆناخێکی جێگه‌ی نێگرانیه‌وه. چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی له بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا جێ به جێ ده‌بێت.
3. ئائیننامه‌یه‌کی روون به سه‌ر کۆنفرانس‌دا حاکم نیه، به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ژێر ناوی لیسته‌ێکی ناسه‌حیحدا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر هه‌موو ئه‌نداماندا داسه‌په‌نێت، له 137 ئه‌ندام 55 که‌س داواکاریه‌کی وایان کردووه.
و به قسه‌ی کاک جه‌عفه‌ر گرنگ نیه چه‌ند ئه‌ندام له کونفرانسدا حازر بن ئه‌گر 20 که‌سیش بێت بڕیاراتی بۆ 137 که‌سی مه‌ڵبه‌ند قابلی ئیجرایه.
ئه‌گر مه‌به‌ست چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه ئیمه داواکارین:
1. به هۆی هه‌ل و مه‌رجی ئیستای ته‌شکیلات به گه‌شتی و قوتبندی به ته‌واو معنا له مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی ، ته‌شکیلاتی هه‌ر وڵاتێک بۆ خۆی به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی ئه‌و کێشانه‌ی که له سه‌ره‌وه و له تۆماره‌که‌دا هاتووه کۆبۆنه‌وه بکات و پاشان هه‌ر وڵاتێک به نیسبه‌تی ژماری ئه‌ندامان ( هه‌ر په‌نج که‌س یه‌ک که‌س) وه‌کۆ نۆێنه‌ر بنێر‌ێت بۆ سمینارێکی له یوتوبوری یان ستۆکهڵم یان هه‌ر شۆێنێک که مۆناسبه.
2. گۆتمان چوون کێشه‌کان ره‌نگۆروی جه‌ناحی به خۆی گرتووه دروست ئه‌وه‌یه که هه‌یئتێک له ده‌فته‌ری سیاسی و نۆێنه‌ری که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وه‌کۆ به‌رێوه‌بر و ئیدارکردنی ئه‌وه سمیناره له‌و کۆبۆنه‌وه‌دا حازر بن. چوون براستی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کاک جعه‌فه‌ر بۆخۆی لایه‌ک له کێشه‌که‌یه و له هه‌مانکاتدا له لایان دفته‌ر سیاسیه‌وه ئینته‌سابی دانراوه، هه‌ر به‌م بونه‌وه ئه‌و ناتوانێت له‌م کۆبۆنه‌وه‌دا هه‌م به‌رپرسی ته‌شکیلات بێت و له هه‌مانکاتێشدا شاکی و پاشانیش قازی.
3. کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند ئه‌رکی سه‌رشانیه‌تی مۆقه‌ده‌ماتی سمیناره‌ێک به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ( کات، شۆێن و بانگه‌واز بۆ سمینار به مه‌به‌ستی تاووتوکردنی کێشه‌کان) تا ئاخری مانگی شه‌ش جێ به جێ بکات
4. کۆمیته ته‌شکیلاتیه‌کان ئه‌رکی سه‌ر شانیانه تا پانزده‌ی مانگی شه‌ش کۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌ندامان بکه‌ن و له‌وه‌دا ئه‌ندامان بتوانن نه‌زه‌ر و پێشنیاری خۆیان بۆ ده‌رباز بوونی ته‌شکیلات له‌و حاڵه‌ته ناله‌باره باس بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا نؤێنه‌رانی خۆیان بۆ سمیناری مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبژێرن.
هاورێیانی نوێنه‌ر به قسه‌وباس و نه‌زه‌ری فۆرمه‌ڵه‌وه به‌ره‌و سمینار رێبکه‌وه‌ن، سمینار کاتێک ده‌توانێت ده‌وله‌مه‌ند و به‌ده‌سکه‌وت بێت که هه‌رکام له نۆێنه‌ران بتوانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له کاتی پێویست نه‌زره‌وپێشنیاری خۆیان بڵێن و هه‌موو به‌شدارانی سمینار بتوانن له سه‌ری راوێژ بکه‌ن.
سمیناری مه‌ڵبه‌ند پێک بێت له هه‌یئه‌تی ده‌فته‌ری سیاسی ( 3 که‌س)، به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند سکاندیناڤی و 25 که‌س نۆێنه‌رانی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند . سه‌رجه‌م 34 که‌س به‌شدار بی و بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕ له سه‌ر مۆشکلات و بابه‌ته جۆر به جۆره‌کان بکرێ.
به سپاسه‌وه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤــــی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمتکێشانی کوردستانی ئیران .. کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤــــی
Tel : 0046 73 727 9649 .. 0047 95 428 206 mail : kmsk2004@hotmail.com
Adress: Box 101 post nr 424 23 Göteborg SWEDEN Website : www.kmsk.se
