Scandinavia Committe of
ئه‌ندامان و دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه، خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان 2007-05-11
بـۆچـی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی و زۆرربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له‌و مه‌ڵبه‌نده، له کۆنفرانسی نائاساییدا به‌شدارییان نه‌کرد؟
ئه‌و کۆنفرانسه له سه‌ر خواست و بڕیاری ده‌فته‌ری سیاسیی پاش کۆنگره‌ی 11 و کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ساز درا و جگه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژێردراوی کۆنفرانسی 2 ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی و به‌ربه‌ره‌کانیی یه‌کێک له ئۆرگانه هه‌ڵسوور و چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵه و له پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سکی تاکه که‌سیی و جیناحی و هه‌ر به گشتی کۆسپ و ته‌گه‌ره خستنه سه‌ر رێگای ره‌وتی زۆر پێویست و زه‌روریی رێفورم و چاکسازیی حیزبیی هیچ مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی نه‌بوو.
پێویسته لێره‌دا هه‌مۆ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه و به تایبه‌تی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی ئاگادار بکه‌ینه‌وه که کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی وه‌کۆ نۆێنه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی، و هه‌ڵبژاردراوی کۆنفرانسی 2 (مانگی ژانویه‌ی 2007 له شاری ستۆکهۆڵم) به شێوه‌ی ڕه‌سمی وه‌کوو کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند درێژه به کار و ئه‌رکی خۆی ده‌دات. له هه‌مانکاتدا ئیمه کۆنفرانسی یوتوبوری و کۆمیته‌که‌ی به ره‌سمی ناناسین و له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و کاری به‌رپرسی ده‌ره‌وی وڵات و ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه به بێ‌حۆرمه‌تی به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی ده‌زانین، جێگای خۆیه‌تی که به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌فته‌ری سیاسی به ڕه‌سمی ره‌خنه له خۆیان بگرن و له زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی داوای لێبۆردون بکه‌ن.
زۆر به داخه‌وه ئه‌بێ ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه یه‌که‌م جار نیه که کۆمه‌ڵه ئه‌بێته قوربانیی پاوانخوازیی که‌س یان که‌سانێک و پێ ئه‌خرێته سه‌ر ده‌ستکردی ره‌نج و خوێن و زه‌حمه‌تی به هه‌زاران که‌س و خه‌بات و ره‌وتی ئازادیخوازیی و به‌رابه‌ریی خوازیی چه‌وساوه‌کان تا ئاستی پرۆژه‌یه‌کی شه‌خسی و چه‌ندکه‌سیی دائه‌به‌زێ .
ره‌وتی رووداوه‌کان له‌م دواییانه‌دا زۆر به روونیی سه‌لماندیان که ئه‌وه نه‌ک پێویستیه‌کان و مه‌سڵه‌حه‌تی کۆمه‌ڵانی هه‌میشه زۆرلێکراو و فێڵ لێکراوی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌بات و چالاکیه‌کانی چه‌ند ده‌یه‌ی کۆمه‌ڵه ، به‌ڵکوو پێویستی و مه‌سڵه‌حه‌تی گروپێکی چکۆله و جیناحێک و چه‌ند که‌سێکه که کراوه‌ته پێوه‌ر و پێوانه‌ی هه‌موو شتێک.
هه‌ر به دوای کۆنگره‌ی 11ی کۆمه‌ڵه، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و له سه‌روی ئه‌ویشه‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردن و چاوه‌دێریی به‌ڕێوه‌چوونی بریار و په‌سندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی پێ سپێردرابوو هه‌ر وه‌ک هه‌موان شاهیدن و هه‌موو هه‌ل و مه‌رج و گشت رووداوه‌کان ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن ، نه‌ته‌نیا نه‌یانتوانی ئه‌رکه‌کانی خۆیان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌ڵکوو که‌ش و هه‌وایه‌کی وه‌هایان هێنایه گۆڕێ که نه‌ک له ئاستی موجری و به‌ڕێوه‌به‌ری بریاره‌کانی کۆنگره، به‌ڵکوو له مه‌قامی دارێژه‌ری قانوون و ده‌سه‌ڵاتێکی بێ هاوتا که هه‌موو شتێک به پێی مه‌یل و سه‌لیقه و ئیراده‌ی خوی ته‌فسیر و مانا ئه‌کاته‌وه، به‌رچاو هاتوون. کۆمه‌ڵه چه‌شنی پرۆژه‌یه‌کی چکۆله‌ی تایبه‌ت به چه‌ند که‌سێکه که هه‌موو ئیمکانات و تواناییه‌کانی ماڵیی و ئینسانیی ته‌شکیلاتی بۆ ته‌رخان کراوه و بۆ به کرده‌وه ده‌رهێنانی سه‌لیقه شه‌خسیه‌کان له لایه‌ک و گشت خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی به‌ر له جیایی له حیزبی کۆمۆنیست له لایه‌کی تره‌وه، به‌کار ده‌هێندرێ.
هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه!
ئێمه ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی هه‌ر وه‌ک زۆرینه‌ی کادر و ئه‌ندامانی تری کۆمه‌ڵه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که له پێناو کۆمه‌ڵه و ئامانجه به‌رز و پیرۆزه‌کانی هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان به‌کار هێناوه و به مه‌به‌ستی هه‌نگاونان به‌ره‌و حیزبێکی مۆدێرن و ئه‌مڕویی و به پره‌نسیب که قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک له سه‌رویی هه‌موو شتێک دائه‌نێ و بۆ ده‌رباز بوون له‌و شکڵ و قه‌واره سوننه‌تی و کۆنه که ساڵه‌هایه کۆسپ و ته‌گه‌ره ئه‌خاته سه‌ر رێگای تێکۆشانی کۆمه‌ڵه له هیچ هه‌وڵ و کۆششێک درێغیمان نه‌کردوه،
به‌ڵام ته‌نیا و ته‌نیا به هۆی ئه‌وه که بیر و بۆچوونه‌کانی خۆمان به ڕاشکاوی ده‌ربڕیوه و له کاتی پێویست دا نه‌مانتوانیوه چاوپۆشیی له که‌م و کوریه‌کان بکه‌ین و له هێندێک ده‌رفه‌ت و هه‌ڵکه‌وت دا ره‌خنه و پێشنیاره‌کانی خۆمان پێشکه‌ش به ئۆرگان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌شکیلات کردوه و بۆ به‌ڕێوه بردن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی قه‌رار و بڕیاره‌کانی کۆنگره و کۆنفرانسه‌کان و له وانه رێفۆرم و چاکسازیی حیزبی پێداگریمان کردوه ، یان له به‌ر ئه‌وه که له‌وا‌نه‌یه له زۆر بواردا جیاواز له به‌شێک له ڕێبه‌ریی کومه‌ڵه بیر بکه‌ینه‌وه و تێڕوانینمان له شێوه‌ی کار و چالاکیی و هه‌ر به گشتیی ئێستا و داهاتووی کۆمه‌له جۆرێکی دیکه بێ، زۆر به داخه‌وه که‌وتوینه‌ته به‌ر بارانی که‌م لوتفی و زۆر جاریش به‌ر شه‌پۆلی تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه . بۆ شکاندن و ڕووخاندنی به‌شێکی به‌رچاو له ئۆرگان و رێکخراوه‌کان کۆمه‌ڵه له گشت ته‌شکیلات و له وانه له مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی،
هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و ئۆتۆریته‌یه‌کی ته‌شکیلاتی و غه‌یره ته‌شکیلاتی، هه‌موو ئه‌هرۆمه ته‌شکیلاتیه‌کان و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵه به‌کار ده‌هێندرێ. سه‌روه‌ت و سامانێک که ده‌بوایه له خزمه‌ت کار و چالاکیی ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بێ و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاری ته‌شکیلاتی نهێنی له شاره‌کانی کوردستان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه که به‌شێکیان و له‌وانه رۆژهه‌ڵات تی ڤی که چوار مانگه هیچ بودجه‌یه‌کان پێ نه‌داوه و کرێکاره‌کانی چوار مانگه له مه‌عاش و بژێوی بێبه‌رین، سه‌رف بکرێ، ده‌کرێته خه‌رجی هات و چوو و کار و پێوه‌ندیی جیناحی و غیره ته‌شکیلاتی و ساز کردنی حیزبی جێی سه‌لیقه و په‌سندکراوی شه‌خسی و گروپیی له ناو کۆمه‌ڵه دا و له یه‌ک که‌لام دا ، سه‌روه‌ت و سامان و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵه له دژی کۆمه‌له به‌کار ئه‌هێندرێ . بیر و ئیده‌ی سازکردنی کۆنفرانسێک له سکاندیناڤی له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک و به ئاوا مه‌به‌ستێک دێته ئاراوه.
خۆ ئه‌م هاورێیانه هه‌ر به‌مانه‌ش ناوێستن و بۆ به سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه، له زۆر رێگا و شێوه‌یتریش که‌ڵک وه‌رئه‌گرن: ساز کردن و هه‌ڵبه‌ستنی تۆمارێک که به‌شێکی به‌رچاو له‌و که‌سانه‌ی ناویان هاتوه و ئیمزایان کردوه، به هه‌ڵه تێیانگه‌یاندون که بۆچی کۆنفرانس ئه‌گرن، که دواتر پاش روونتر بوونه‌وه‌ی وه‌زعه‌که ئاشکرا بوونی مه‌به‌ستی راسته‌قینه له گرتنی ئه‌م کۆنفرانسه، به‌شێک له‌م هاوڕێیانه ئیمزاکانیان وه‌رگرته‌وه. ژماره‌یه‌ک له‌م که‌سانه‌ی ناویان هاتوه، نه‌ته‌نیا هه‌ر ئاگاداری ئه‌م گێره‌وکێشه‌یه نین، هه‌ر ساله‌هایه له کۆمه‌ڵه دوورن و به هۆی گیر و گرفتی ژیان، له رووداوه‌کان بێخه‌به‌رن و له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، هه‌ر رووحیان ئاگادار نه‌بووه که ناویان نووسراوه. جگه له ژماره‌یه‌کی که‌م له هاورێیان که له سه‌ر خواست و به ئاگادریه‌وه نامه‌که‌یان ئیمزا کردوه، هه‌موو ئه‌مانه به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێندراوه و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ده‌فته‌ری سیاسی لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی بڕیاره‌که هه‌ر له سه‌ره‌وه هاتبوو، هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک نه‌کرا و هه‌مووی ئه‌م بێ پرنسیبیه، چاوپۆشی لێ‌کرا و له زۆر جێگا دا، ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه ره‌سما"و به ئاشکرا پشتیوانی له‌م کۆنفرانسه به ناو نائاساییه‌ی کردووه.
له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک دا ئێمه دیسانیش بۆ ڕێزگرتن له ده‌نگ و بۆچوونی ئه‌م هاوڕێیانه، ئاماده‌گیی خۆمان بۆ گرتنی کۆنفرانس ده‌ربڕی و هه‌ر زوو به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند ڕامانگه‌یاند که کۆنفرانس ئه‌گرین و هه‌ر له ئێستاوه له هه‌وڵی جێ به جێ کردنی و ئاماده‌کاریی دا ئه‌بین. به‌ڵام خۆ قه‌رار نه‌بوو کۆنفرانسی ئه‌ندامانی سکاندیناڤی بگیردرێ و کاک جه‌عفه‌ر ئیلخانیزاده و هێندێک هاوڕێی ده‌ور و به‌ری بڕیاریان دابوو که خۆیان کۆنفرانس بگرن و کارێکیش بکه‌ن و که‌ش و هه‌وایه‌ک پێک بهێنن که هه‌موو که‌س نه‌توانێ پێی بخاته ناو ساڵونی ئه‌م کۆنفرانسه . هه‌ر واشی لێ هات و کاک جه‌عفه‌ر به مه‌به‌ستی خۆی گه‌یشت و کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به خۆی و چه‌ند که‌سێکی دیکه، که ئه‌توانێ رێگا خۆشکه‌ر و زه‌مینه‌ی حیزبێکی تایبه‌تیش بێ ساز کرد. زۆرینه‌ی ئه‌ندامان نه خوازیاری کۆنفرانسیان کرد و نه به‌شدارییان کرد.
دیاره هاوڕێ جه‌عفه‌ر و چه‌ند هاوڕێیه‌ک له سه‌ره‌وه، هه‌ر له ئه‌ساسیشدا پێویستییان به کۆنفرانسی زۆرینه نه‌بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێشتر ده‌نگ و بڕیاری خۆیان ڕاگه‌یاندبوو . ئه‌یانزانی ووڵامی ئه‌ندامان جگه له نه شتێکی دیکه نیه . هه‌ر بۆیه بڕیاریان دابوو که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 10 که‌سیشیان بۆ کۆبێته‌وه، ئه‌و کۆنفرانسه بگرن. گرنگ ئه‌وه بوو که 5 که‌س بکرێ به کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند .
ئه‌وه‌ی تری گرنگ نه‌بوو. ته‌حمیل و سه‌پاندنی ئاوا کۆنفرانسێک زیانێکی گه‌وره بوو که له‌جه‌سته‌ی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له سکاندیناڤی که‌وت . هه‌وڵ و ته‌قالاکانی کاک جه‌عفه‌ر له ژێر رێنۆنیه‌کانی راسته‌وخۆی سکرتێری کۆمه‌ڵه به کرده‌وه که‌لێنێکی گه‌وره‌ی خسته به‌شێکی گرنگ له ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م جۆره هه‌ڵس و که‌وته ئه‌توانێ زۆر مه‌ترسی گه‌وره بخاته سه‌ر ئینسجام و یه‌کگرتوویی رێکخراوه‌که‌مان و ئه‌گه‌ر به وشیاریه‌وه به‌رخوردی پێ نه‌کرێ و به‌ره‌نگاری نه‌بینه‌وه ، زیانی گه‌وره‌تر و زامی قووڵتر له سه‌ر جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵه له خۆی به‌جێ ئه‌هێڵێ . مێژووی کۆمه‌ڵه پڕه له فیداکاری و شانازی . زۆر رووداوی تاڵ و زیانباریشی له خۆیدا سه‌بت کردوه . بێگومان ره‌وتی ئێستای ڕووداوه‌کان ، زۆر به ووردی ئه‌نووسرێته‌وه و به‌ره‌کانی داهاتوو باشترین حاکم و داوه‌رن. ئێمه بێسه‌برانه چاوه‌روانین و بروامان به داهاتوه. جا هه‌مۆومان ئه‌بێ یه‌کگرتوانه هه‌ر ئه‌مرۆ داهاتومان دیاری بکه‌ین و بناغه‌کانی دامه‌زرێنین .
هه‌وڵ و ته‌قالای له چه‌شنی کۆنفرانسه‌که‌ی یۆتۆبۆری هی ئه‌مڕۆیه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا. هیچ داهاتوویه‌کی بۆ کۆمه‌ڵه و جۆڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد تێدا نابینرێت.
هێندێک تێبینی و ته‌وزیح بۆ ئاگاداریی زیاتر :
* به پێی ئایینامه‌ی کۆمه‌ڵه ئه‌و کۆنفرانسه ڕه‌سمییه‌تی نییه، له کۆی هه‌مۆ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند ته‌نیا 42% داوای کۆنفرانسی نائاسائییان له ژێر نێوی "تاوتوێکردنی کێشه‌کانی سکاندیناڤی"کردووه. 2% له به‌شداربوانی کۆنفرانس به دانی ده‌نگی سپی ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردن دربڕیۆه.
رۆژێک پێش گرتنی کۆنفرانس ئه‌ندامانی به‌شدار له کۆنفرانس، له ئائینامه‌ی کۆنفرانس ئاگادار کراونه‌ته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته زۆرینه‌ی به‌شدارانی کۆنفرانس هه‌ر ئه‌و رۆژه ئائینامه‌ی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان له ساڵونی کۆنفرانس‌دا دیوه، و له‌وێدایه ئاگادار ده‌بن، هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی "نۆێ"ده‌کرێت.
له‌م کۆنفرانسه‌دا ئه‌وه‌ی که له هه‌موو شتێک که‌متر باسی لێوه کرا،"تاوتوێ کردنی کێشه‌ی سکاندیناڤی" بوو که وه‌ک مه‌به‌ستی کۆنفرانسه‌که دیاری کرابوو. دیاری کردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی نوێ به‌شێکی سه‌ره‌کی و گرنگی کۆنفرانسه‌که بوو.
کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی فۆرمی به نووسینی نامه‌یه‌ک بۆ ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، شکاندن و ژێرپێ نانی ئائینامه‌ی له لایه‌ن به‌رپرسی "ده‌ره‌وه‌ی وڵات" راگه‌یاند، وله هه‌مانکاتیشدا نیگه‌رانی خۆمان به‌رامبه‌ر به کۆنفرانسی "نائاسایی" له هه‌ڵ و مه‌رجی ئیستای کۆمه‌ڵه ڕاگه‌یاند و پێشنیار و ته‌ر‌حی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندمان به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی کێشه‌کان به ئاگاداری ده‌فته‌ری سیاسی گه‌یاند ، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر وه‌کوو رامانگه‌یاند ده‌فته‌ری سیاسی نه‌ک هه‌ر وڵامی ئائینامه، سکاڵا‌و نیگه‌رانیه‌کان و پێشنیاره‌کانی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی نه‌دایه‌وه، به‌ڵکوو راسته‌وخۆ له وڵامێکی سێ خه‌تیدا ده‌ڵێت : "ئه‌گه‌ر کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند نه‌چێته ئه‌و کۆنفرانسه‌وه، ته‌نبیهی ته‌شکیلاتی ده‌کرێت".
له داهاتوودا له وڵامه‌کانی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند بـۆ به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌ره‌ح و پێشنیاری ئیمه به دفته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و وڵامـی ده‌فته‌ری سیاسی بۆ کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند ئاگادارتان ده‌کـه‌ینه‌وه.
به سپاسه‌وه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤــــی
.......................................................................................................................
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمتکێشانی کوردستانی ئیران .. کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤــــی
Tel : 0046 73 727 9649 .. 0047 95 428 206 mail : kmsk2004@hotmail.com
Adress : Box 101 post nr 424 23 Göteborg Sweden Website: www.kmsk.se
